لە ئەفغانستان تەقەمەنیێکی نەتەقیوی سەردەمی جەنگ تەقیەوە: منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقینەوەیەکی نەتەقیو منداڵێک گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، لە شارۆچکەی رۆدات لە پارێزگای نەنگەهار منداڵەکان خەریکی کۆکردنەوەی کانزا خراپەکان بوون بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان بکەن بەڵام ئامێرێکی نادیار تەقیەوە.
سەید تەیب حەمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای نەنگەهار ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی نەتەقیوی سەردەمی جەنگ منداڵێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی ٤٠ ساڵ جەنگ پڕ بووە لە تەقینەوەکانی نەتەقیو. لە وڵات هەموو مانگێک دەیان کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکانی نەتەقیو گیانیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد و دەروازەکانی گوندەکەیان داخست.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە میانەی هەڵمەتەکانی سەر شارەکانی ڕامەڵڵا و جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا، ژنێکی بەساڵاچوو و منداڵێکیان شەهید کرد. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بەساڵاچووە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە، منداڵەکەش تەقەی لێ کراوە.