لیژنەی کاروباری ونبووان: زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووی غەززەدان
لیژنەی نیشتمانیی کاروباری ونبووان لە جەنگی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووەکاندا ماونەتەوە و تا ئێستا دەرفەتی دەرهێنان و ناسینەوەی تەرمەکانیان نەڕەخساوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم لیژنەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە تیمە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەکان بنێردرێن بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانییەکان لەژێر باڵەخانە وێرانکراوەکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەکە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدواوە، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئۆپەراسیۆنێکی کۆمەڵکوژیی تەواوەتیی ئەنجام داوە، کە کوشتنی ڕاستەوخۆ، برسیکردن، وێرانکردنی ژێرخانەکان، و ئاوارەکردنی بەرفراوانی لەخۆگرتووە؛ ئەم پرۆسەیە سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانە ڕوونەکانی دادگای نێودەوڵەتیی داد بۆ ڕاگرتنی، هێشتا بەردەوامە.
بەپێی داتا فەرمییەکان، ئەم کۆمەڵکوژییە تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٨ هەزار شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمە سەرەڕای زیاتر لە ٩ هەزار ونبوو، سەدان هەزار ئاوارە، قەیرانی برسێتیی کوشندە – کە قوربانییەکانیشی منداڵان بوون – و قەبارەیەکی گەورەی وێرانکاری لە سەرانسەری غەززەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، لە کۆریای باشوور بەهۆی داڕمانی تاوەرێکی بۆیلەر لە وێستگەیەکی کارەبا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا رووی دا و بەهۆیەوە ٥٤ کەس بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و ڕاگەیاند کە لەگەڵ خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان دەوەستن.
موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای وەرزی چنینەوەی زەیتوون لە یەکەم هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، کۆی گشتی ٣٤٠ هێرش لەلایەن سوپای داگیرکەر و نیشتەجێبووە جوولەکەکانەوە دژی فەلەستینییەکان تۆمار کراوە.