ئەلحەییە: "تۆفانی ئەقسا" وەڵامێک بوو بۆ هەوڵەکانی سڕینەوەی دۆزی فەلەستین
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، لە سی و چوارەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی عەرەبی لە بەیرووت ڕایگەیاند کە "تۆفانی ئەقسا" وەڵامێک بوو بۆ هەوڵەکانی سڕینەوەی دۆزی فەلەستین و دروستکردنی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ.
خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، لە سی و چوارەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی عەرەبی لە بەیرووت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەلحەییە ڕایگەیاند، "غەززە، ئەمڕۆ بریندارە، بەڵام مەزنە و بانگتان دەکات تا پێکەوە ڕێگاکە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییە ڕەواکانمان درێژە پێبدەین" و جەختی لەوە کرد کە فەلەستین، هەر وەک غەززە کە سەرەڕای دەستدرێژییەکان، بە دەریا و پیاوان و ژنان و منداڵەکانییەوە ماوەتەوە، خۆڕاگر دەمێنێتەوە و ستەم لەناو دەچێت.
ئەلحەییە ئاماژەی بەوە کرد، "حەوتی ئۆکتۆبەر، لە ناوخۆی فەلەستین و سنوورەکانیدا، داستانێکی قارەمانانەی تۆمار کرد؛ کاتێک ئوممەتی ئیسلامی هەر یەک بە بەشی خۆی لە یارمەتیدانماندا بەشدارییان کرد."
هەروەها وتی، "ئۆپەراسیۆنی 'تۆفانی ئەقسا' ئێمەی خستە بەردەم ئەرکێکی گەورەوە تا بۆ پێشڕەویکردن بەرەو ئازادکردنی فەلەستین، پلان دابنێین و تواناکانی خۆمان کۆبکەینەوە و زیادیان بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.