رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خان یونس و رەفەح ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و لە خان یونس و رەفەح ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
رژێمی سەهیۆنی شەوی هەینی جارێکی دیکە دەستی بە وێرانکاری لە باشووری غەززە کرد. ژمارەیەکی زۆر لە شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچە داگیرکراوەکانی خان یونس و ڕۆژهەڵاتی رەفەح بە تەقەمەنی ڕوخێنران.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دانیشتووان گوێیان لە زنجیرە تەقینەوەیەکی گەورە بووە، دواتر هەوری گەرمی دوکەڵ و تۆز و خۆڵ ئاسمانی خان یونس و ڕەفەحیان پۆشیوە.
هاوڵاتیانی مەدەنی دانیشتووی گەڕەکەکانی باشووری غەززە دەڵێن ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەستە کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە چەند هەفەتەی ڕابردوودا سەدان جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ژمارەیەکی زۆر هێرشی ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.