رژێمی سەهیۆنی: تونێلەکانی غەززە تا کۆتا تونێل دەڕوخێنین
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی ڕوخاندنی تونێلەکانی حەماس لە کەناری غەززەی دەرکرد. بەناو وەزیر کاتز بە وتنەوەی "ئەگەر تونێل نەبێت حەماسیش نابێت" ئامانجی خۆی بۆ کۆنترۆلکردنی غەززە لە لایەن داگیرکەران و وێرانکردنی ژێرخانییەکەی پێشان دایەوە.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی دا کە تەواوی تونێلەکانی حەماس لە کەناری غەززە بڕوخێنرێت.
کاتز لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند کە "ئەگەر تونێلەکان نەبن حەماسیش نابێت" و بەم شێوەیە باس لە ئامانجی هێرشکاریی داگیرکەران کرد.
کاتز مانگی ڕابردوو ڕاگەیاندبوو کە لە هێرشەکانی بێ چەککردنی غەززە تەنها گروپەکان ناکەن ئامانج و هەروەها تەواوی تونێلەکانی حەماس لە ناو دەبەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی ئەلمان، سوپای داگیرکەر لە سەرەتا هەوڵ دەدات تەواوی تونێلەکانی کە لە ناوچەی هێڵی زەردە و لە ژێر کۆنترۆلی رژێمی داگیرکەردایە بڕوخێنێت.
ئەم هەنگاوە وەک هەڕەشەیەک لە بەرامبەر ژیانی مەدەنییەکان لە غەززە و ژێرخانی ناوچەکە دەبینرێت.
بەکارهێنانی حەماس لەلایەن داگیرکەرانەوە وەک بیانوویەک بۆ بەئامانجگرتنی هەموو فەزای ژیان و میکانیزمەکانی بەرگری لە ناوچەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دۆخێکی مرۆیی نیگەرانکەر دەخاتە ڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.