سەرەڕای ئاگربەست، داگیرکەران جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر لوبنان: ٧ بریندار
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەنت جەبەل.
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان لە شاری بەنت جەبەل لە باشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بە دوو مووشەکی ڕێنمایی کراو ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی سەڵاح غەندوور کردە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی لوبنانی بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس بریندار بوون و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو کەسانە دیاری نەکراوە کە کراونەتە ئامانج.
ئەم هێرشانە هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی رژیم بۆ سەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان لە پێنجشەممەی ڕابردوودا روویان داوە. لەو کاتەدا رژێمی سەهیۆنی هۆشداری دایە دانیشتووانی ناوچەکە بۆ چۆڵکردن، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان کە چەند هەفتەیەک بوو لە ناوچە سنوورییەکان لە ئاگردا بوون.
جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئەو هێرشانەی بە "تاوانێکی تەواو" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی سەرەڕای کراوەیی بەیروت بۆ دانوستانەکان درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر سەروەری لوبنان دەدات.
لە لایەکی دیکەوە سوپای رژێمی سەهیۆنی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئامانجی هێرشەکان بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییەکانی حزب الله و چالاکیی قەدەغەکراو لە ناوچەکەدا بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.