ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانی کالمایگی لە فلیپین بۆ ٢٠٤ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی کوژراوانی زریانی کالمایگی کە لە فلیپین گرتەوە، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تا ئێستا ١٠٩ کەس بێسەروشوێنن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فلیپین (PNA)، ئەنجومەنی نیشتمانی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکان(NDRRMC) ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانەکەوە بۆ ٢٠٤ کەس بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٠٩ کەس هێشتا بێسەروشوێنن و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسیش بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
فێردیناند مارکۆس جونیۆر سەرۆکی فلیپین لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەو وێرانکارییە بەرفراوانەی بەهۆی زریانەکەوە دروست بووە "کارەساتی نیشتمانی" ڕاگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.