باندە جوولەکەکان هێرشی دڕندانە بۆ سەر جووتیارانی فەلەستینی ئەنجام دەدەن
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.
لە شارۆچکەی بەیتا لە پارێزگای نابلوس لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا، چەتەکانی جوولەکە لە ژێر پاراستنی رژێمی سەهیۆنی، جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر جووتیارانی فەلەستینی. ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی بۆ کۆکردنەوەی زەیتون دەچوونە باغەکانیان، بە بەرد و دار هێرشیان کرایە سەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوی مانگی سووری فەلەستین، لە کاتی هێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر لەوان کارمەندانی پزیشکی و خۆبەخشانی بیانی بریندار بوون. لە نێو بریندارەکان بەرپرسی لقی مانگی سووری بەیتا و ڕۆژنامەنووس ڕانین سەفوەتە.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاند کە چەتەکانی جوولەکە لە ژێر پاراستنی داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشەکانیان ئەنجام داوە و هێزە بەناو سەربازییەکان دەستوەردانیان لەو ڕووداوە نەکردووە.
شارۆچکەی بەیتا لەم ساڵانەی دواییدا زۆرجار بووەتە ئامانجی چەتە و باندە جولەکەکان. زۆرجار گرژییەکان لە ناوچەکەدا هەڵگیرساون، بەتایبەتی بەهۆی دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایی لەسەر گردەکانی جەبەل سابیح و جەبەل ئارامە.
گەنجانی فەلەستینی بۆ بەرگری لە خاکەکانیان چەندین جار ڕووبەڕووی داگیرکەران بوونەتەوە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تەنها لە ناوچەی جەبەل سابیح ١٢ کەس شەهید بوون. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ژمارەی شەهیدانی بەیتا لە ٢٠ شەهید نزیک بووەتەوە.
دانیشتوانی ناوچەکە داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆتایی بەم هێرشانە بهێنن کە لە ژێر پاراستنی دانیشتوانی سەهیۆنیدا ئەنجام دەدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.