وەزارەتی تەندروستی غەززە: ژمارەی تەرمی شەهیدان کە لە رژێمی سەهیۆنییەوە وەرگیراوە گەشتە ٣٠٠ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی تەرمی شەهیدان کە لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیەوە وەرگیراوە گەیشتووەتە ٣٠٠ کەس، وەزارەتەکەش لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی خاچی سوورەوە تەرمی ١٥ شەهید وەرگیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "تا ئێستا لە کۆی ٣٠٠ تەرمەکە تەنها ٨٩ کەس دەستنیشانکراون، پرۆسەی ناسینەوە بۆ ئەو تەرمانەی کە ماونەتەوە بە وردی بەردەوامە."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە تیمە پزیشکییەکان بەردەوامن لە پشکنین و بەڵگەنامەکردنی تەرمی گەڕێنراوەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ خێزانەکانیان دوای ناسینەوە.
دەسەڵاتدارانی غەززە جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەستبەسەرکردنی درێژخایەنی تەرمەکان لە لایەن رژێمی سەهیۆنی و ئەو ئەشکەنجەی توندەی کە هەندێکی تووشی کرد، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.