هێرشی بەرفراوان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا و دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەلەستینی
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا باس لە درێژەی هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەکەن، بەتایبەتی بۆ سەر باکووری ڕامەڵڵا، نابلوس، جەنین و خەلیل.
ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شارۆچکەی کوبەر لە باکووری ڕامەڵڵا، پێکدادانی توند لەنێوان دانیشتووانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرە سەهیۆنییەکاندا رووی داوە و سەربازانی داگیرکەر دەستیان بە تەقەکردن بە فیشەکی جەنگی کردووە. هاوکات، هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و حەمدان ئەبولحەج و کوڕەکەیان دەستگیر کردووە و کۆمەڵێک گەنجی فەلەستینییان لە نزیک مزگەوتی کۆنی کوبەر دەستگیر کردووە و داویانەتە بەر لێدان و کوتان.
لە نابلوسیش، هێزە پیادەکانی سوپای سەهیۆنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی قونەیتەرە لە شارۆچکەی بەیت فوریک. لە جەنینیش، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شارۆچکەی قەباتیە و گوندی سانور ئەنجام دراوە و ڕاپۆرتەکان باس لە دەستگیرکردنی ژنێکی بەساڵاچوو و وێرانکردنی ماڵان دەکەن. هەروەها سوپای سەهیۆنی هەموو دەروازەکانی شارۆچکەی یەعبودی بە گڵکۆ بەستووە.
لە قودسی داگیرکراودا، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەکانی کەفر عەقەب و گەڕەکی مەتار لە باکووری شارەکە و دەستیان بە تەقەکردن، گازی فرمێسکڕێژ و نارنجۆکی دەنگی کردووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها هەواڵی هەڵکوتانە سەر سەربازانی داگیرکەریان بۆ سەر کەمپی ئەمعەری لە شاری ئەلبیرە و گوندی موغەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا ڕاگەیاندووە.
لە شاری دوورا لە خەلیلیش، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولمەجید ئیبراهیم شەدید، لێیان داوە و کەلوپەلی ماڵەکەیان تێکداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٨٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو تەرمی شەهیدانەی لە هێزەکانی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە وەرگیراون بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا تەنها ناسنامەی ٨٩ تەرم دەستنیشانکراون.
چەتەکانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە زەیتونیان لە شارۆچکەی بەیتای کەناری ڕۆژئاوا کۆدەکرد و ژمارەیەکی زۆر کەسیان بریندار کرد لەوان پزیشکان، ڕۆژنامەنووسان و خۆبەخشە نێودەوڵەتییەکان.