حەماس وردەکاریی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕوون دەکاتەوە
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە وردەکاریی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕوون دەکاتەوە.
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر واژۆکردنیدا، ڕایگەیاند:
"ئێمە لە بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس)، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەوڵی برا نێوەندگیرەکان و سەرجەم وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەوانییەکان، هەروەها ئازادیخوازانی جیهان دەکەین، کە بە هەڵوێستێکی ئەخلاقی، مرۆیی و ئازایانە دژی کۆمەڵکوژیی داگیرکەران لە دژی گەلی فەلەستین لە غەززە وەستانەوە. هەروەها هەوڵەکانی لایەنە نێوەندگیرەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست بەرز دەنرخێنین.
لە چوارچێوەی پابەندبوونی حەماس و هێزەکانی بەرخۆدان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، کە لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و مرۆیی بەرخۆدانەوە سەرچاوەی گرتووە، داوا لە برا نێوەندگیرەکان و گەرەنتیکارانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بەردەوام بن لە فشارخستنە سەر داگیرکەران و پابەندکردنیان بە ڕاگرتنی دەستدرێژی و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربەست، کە ئامانج لێی لەناوبردنی ڕێککەوتنەکە و پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ چەسپاندنی دراون. لە خوارەوەش وردەکاریی ئەو دەستدرێژییانە دەخەینەڕوو:
أ- پابەندبوونی تەواو و وردی بزووتنەوەی حەماس بە ڕێککەوتنی ئاگربەست
لە کاتی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە کە لە شەرم ئەلشێخ واژۆ کرا، هێزەکانی بەرخۆدان پابەندبوونی تەواو و وردیان پێوەی هەبووە و بە نیازپاکی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ کردووە؛ بەشێوەیەک کە لە ٧٢ کاتژمێری دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا، ٢٠ دیلی ئیسرائیلی بە زیندوویی ڕادەست کران و ئۆپەراسیۆنی گەڕانی ورد بۆ دۆزینەوەی تەرمی دیلە ئیسرائیلییەکان بەردەوام بوو، کە بە هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ لایەنە نێوەندگیرەکان و خاچی سوور ئەنجام درا. سەرەڕای بارودۆخی زۆر سەختی مەیدانی کە جەنگ دروستی کردبوو، وەک گۆڕانی تەواوەتی نیشانە دیارەکانی کەرتی غەززە، وێرانکردنی ژێرخانەکانی، کۆنترۆڵی داگیرکەران بەسەر ٦٠٪ی ڕووبەری ناوچەکە، کارکردن لەنێو سەدان تۆن ماددەی تەقەمەنیی نەتەقیوەی بەجێماو لە هێرشی داگیرکەران، نەبوونی ئامێری پێویستی هەڵکەندن و لابردنی داروپەڕدوو کە هێشتا داگیرکەران ڕێگری لە هاتنەناوەوەیان دەکەن، و شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی بەرخۆدان کە پارێزگارییان لە دیلە ئیسرائیلییەکان دەکرد، بەڵام بزووتنەوەکە توانی دەستی بە ٢٤ تەرم لە کۆی ٢٨ تەرم بگات و لە ڕێگەی لایەنە نێوەندگیرەکان و خاچی سوورەوە شوێنی جوگرافیی تەرمەکانی دیکەی لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی داگیرکەراندان ڕاگەیاند. بزووتنەوەکە هێشتاش لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی تەرمە ماوەکان بەردەوامە. بزووتنەوەی حەماس هیچ یەک لە بیانووەکانی داگیرکەرانی قبووڵ نەکردووە و ڕووبەڕوویان بووەتەوە، و کردەوەکانی حەماس و ڕاستییە مەیدانییەکان سەلمێنەری پابەندبوونی تەواوی ئەون بە دەق و ڕۆحی ڕێککەوتنەکە.
ب- پێشێلکردنی ڕێککەوتن لەلایەن داگیرکەرانەوە دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر جێبەجێکردنیدا
داگیرکەران لە سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە بە شێوەی ڕۆژانە و سات بە سات پێشێلیان کردووە و هەوڵی بیانووهێنانەوەیان داوە، کە لە خوارەوە ئاماژە بەو دەستدرێژییانە دەکرێت:
١- کوشتن و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل: بەجۆرێک کە ٢٧١ فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردوومان و تەقەی ئەنقەستی هێزەکانی داگیرکەر شەهید بوون، کە زیاتر لە ٩١٪یان هاووڵاتیی سڤیل بوون و ٩٤٪یان لەناو هێڵی زەرد و ٦٪ی دیکەیان بە دوورییەکی کەم لەو ناوچەیە شەهید کراون. لەنێو شەهیدەکاندا ١٠٧ منداڵ، ٣٩ ژن و ٩ بەساڵاچوو هەن، کە ٥٨٪ی کۆی شەهیدەکان پێکدەهێنن؛ ئەمەش نیشاندەری بەردەوامیی سیاسەتی کوشتنی بەرنامەبۆداڕێژراوە لە دژی دانیشتووانی بێدیفاع.
٢- بریندارکردن: لەم هێرشانەدا هەروەها ٦٢٢ هاووڵاتی بریندار بوون، کە ٩٩٪یان سڤیل بوون. لەنێویاندا ٢٢١ منداڵ، ١٣٧ ژن و ٣٣ بەساڵاچوو هەن، کە ٦٣٪ی کۆی بریندارەکان پێکدەهێنن؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕەوتی تۆڵەسەندنەوە و بەرنامەبۆداڕێژراوی تاوانەکانی داگیرکەران.
٣- دەستگیرکردن: لە کاتی دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە، ٣٥ فەڵەستینی لەلایەن داگیرکەرانەوە دەستگیر کراون، کە لەنێویاندا ماسیگرانی دانیشتووی غەززە و ژمارەیەکی دیکەشیان هاووڵاتییانی ناوچەکانی نزیک هێڵی زەرد بوون. هێشتا ٢٩ کەسیان لە زینداندان.
٤- ڕووخاندنی خانوو: ڕووخاندنی خانووەکانی ناو هێڵی زەرد هێشتا لەلایەن داگیرکەرانەوە بە شێوەی ڕۆژانە و بەرنامەبۆداڕێژراو ئەنجام دەدرێت. سەرەڕای ئەوەش، ڕووخاندنی ئەو ماڵانەی دەکەونە ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ئەواندان لە دەرەوەی هێڵی زەردیش بەردەوامە، کە ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و ڕاشکاوانەی ڕێککەوتنەکەیە. ئەم دەستدرێژییانە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بێ وەستان بەردەوام بوون و بوونەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوانی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان.
٥- تێپەڕاندنی هێڵی کشانەوەی کاتی: داگیرکەران پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نەبوون کە لە قۆناخی یەکەمدا کرابوو، چونکە هێزی داگیرکەر بە ڕووبەری نزیکەی ٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە هێڵی زەردیان بەزاندووە، کە مەودای نێوان ٤٠٠ بۆ ١٠٥٠ مەتر لەناو هێڵی زەرد دەگرێتەوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیش لەم ناوچانەدا هاتووچۆ دەکەن. هەروەها داگیرکەران بە دانانی بلۆکی کۆنکرێتی لە مەودای نێوان ٢٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر لە هێڵی زەردەوە، ڕێککەوتنەکەیان پێشێل کردووە.
٦- ڕێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی هاوکارییەکانی ئۆنڕوا: ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەقی ڕێککەوتنەکەیە و داگیرکەران هێشتا بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەم ڕێکخراوە. هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە ٦٠٠٠ بارهەڵگر لە هاوکارییە ژیانییەکان لە پشت سنوورەکانەوە ڕابگیرێن، لە کاتێکدا ئاژانسی ئۆنڕوا، بە لەبەرچاوگرتنی شارەزایی ٧٧ ساڵەی لە فریاگوزاری و خزمەتکردنی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوچە جیاجیاکان، بەهێزترین و پیشەگەرترین ڕێکخراوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە.
٧- سنووردارکردنی هاتنەژوورەوەی هاوکاری و سووتەمەنی:
حەماس جەختی کردەوە کە ڕژێمی داگیرکەر بە ئەنقەست و بە شێوەیەکی سیستماتیک، بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە کە باس لە هاتنەژوورەوەی ڕۆژانەی لان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سزا بەسەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنێت و پەسەندکردنی یاسای سزای لەسێدارەدان لەلایەن کنێستەوە بە "هەوڵێکی ڕێکخراو بۆ کوشتنی بەکۆمەڵ" وەسفکرد.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەمریکا لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا پێشوازی لێکرا.
لە یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای ئێل ئۆرۆ لە ئیکوادۆر ٢٧ زیندانی بە مردوویی دۆزرانەوە.