هێرشی خۆکوژی لە ئیسلام ئاباد: ١٢ کوژراو و ٢١ بریندار
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک دادگایەک لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ١٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک دادگایەک لە ئیسلام ئابادی پایتەخت ١٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی پاکستان، دوای بیستنی تەقینەوەکە، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان گەمارۆدا و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
بەرپرسانی پۆلیس پشتڕاستیان کردەوە کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژییەوە بووە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک و دەوترێت باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٩٤ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تێکدانی گۆڕستانی مێژوویی باب ئەلڕەحمە لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لەلایەن گرووپێک لە نیشتەجێ سەهیۆنییەکانەوە، تاوانێکی سەهیۆنی و هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ بە جوولەکەکردنی قودس.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.