داگیرکەران لە باشووری لوبنان ٣ خانوویان ڕوخاند
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە قەزای عەیتارون لە باشووری لوبنان لە سنووری خاکەکانی داگیرکراو ٣ خانووی ڕوخاند و سووتاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی لوبنان، هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گەڕەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای عەیتارون لە باشووری لوبنان و ٣ خانووی ڕوخاند. تیمەکانی تایبەتی داگیرکەر دوای هێرشەکە لە ناوچەکە کێشانەوە.
تەقینەوەکان لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەی خەنوک رووی دا و زیانێکی گەورەی بە مولک و سامانی ناوچەکە گەیاند بەڵام سەبارەت بە ئەگەری زیانێکی گیانی ڕاگەیەندراوێک بڵاو نەکرا.
وتەبێژی سوپای داگیرکەر ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێک ئیدعای کردبوو لە گوندی حولە "ژێرخانێکی سەربازی" سەر بە حزب الله-ی کردووە ئامانج. ڕوۆژی پێشتر لە هەمان گوندەکە ٣ خانووی خانەوادەی شیهیمی ڕوخێنرابوو.
رژێمی داگیرکەر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هەزاران جار ئاگربەستی پێشێل کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک دادگایەک لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ١٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون.