هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر چەندین شار و گوندی کەرتی ڕۆژئاوا
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
هێزەکانی داگیرکەر هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر شار و ناوچە جیاجیاکان، لە وانە؛ بێتۆنیا لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا، تەممون و عەقابا لە دەوروبەری توباس، شاری نابلوس لە ڕێڕەوی خاڵی پشکنینی بێت فوریک، و هەروەها کەمپەکانی ئەلعەڕوب لە باکووری ئەلخەلیل، عەسکەری نوێ و بەلاتە لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس.
سەرچاوە خۆجێییەکان جەختیان کردەوە کە لە کاتی هێرشکردنە سەر عەقابا، هێزەکانی داگیرکەر جگە لە جێگیربوونی سەربازی، هەڵیانکوتاوەتە سەر و پشکنینیان بۆ ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتیان ئەنجام داوە.
هاوکات، وێنە بڵاوکراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی جەنینەوە دەریدەخەن کە سەربازانی داگیرکەر لە دەوروبەری دیواری جیاکەرەوە لە گوندی عەڕەبونە، بە ئەنقەست ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینییەکان بەرداوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها ئەوەشیان پشتڕاست کردووەتەوە کە سوپای سەهیۆنی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی "ئەلمەساکن ئەلشەعبیە" لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس و ماڵی فەلەستینییەکانیان پشکنیوە.
لەم هێرشانەدا چەند فەلەستینییەکیش دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٩٤ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تێکدانی گۆڕستانی مێژوویی باب ئەلڕەحمە لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لەلایەن گرووپێک لە نیشتەجێ سەهیۆنییەکانەوە، تاوانێکی سەهیۆنی و هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ بە جوولەکەکردنی قودس.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.