حەماس: ئامانج لە دەستدرێژییەکانی نیشتەجێکان لە قودس، شێواندنی مێژوو و ناسنامەی شارەکەیە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تێکدانی گۆڕستانی مێژوویی باب ئەلڕەحمە لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لەلایەن گرووپێک لە نیشتەجێ سەهیۆنییەکانەوە، تاوانێکی سەهیۆنی و هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ بە جوولەکەکردنی قودس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە، "کردەوەی دوێنێی نیشتەجێ سەهیۆنییەکان لە دەستدرێژیی ئاشکرا بۆ سەر پیرۆزی و شکۆی گۆڕستانی مێژوویی باب ئەلڕەحمە لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودسی داگیرکراو، لەوانەش تێکدانی ژمارەیەک گۆڕ و کێلەکانی، تاوانێکی نوێیە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی بە جوولەکەکردندا کە لە چوارچێوەی دەستدرێژی و پێشێلکارییە ڕۆژانەکان دژی ئەم شارە پیرۆزە ئەنجام دەدرێت؛ دەستدرێژییانەی کە ئامانجی سەرەکییان سڕینەوەی نیشانە ئیسلامی و مەسیحییەکان و شێواندنی مێژوو و ناسنامەی قودسە."
حەماس زیادی کرد، "لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا، ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی دەکەین، دەستبەجێ و بێ دواکەوتن بۆ پاراستنی شوێنە مێژوویی و ئایینییەکانی شاری قودس لە بەرامبەر کردەوە تێکدەرانەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنیدا هەنگاو بنێن و کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییە بەردەوامەکان دژی پیرۆزییە ئیسلامی و مەسیحییەکان، بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز و میراتە ئیسلامییەکەی دەوروبەری، بخەنە کارنامەی خۆیانەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٩٤ کەس.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.