وەزیری بەرگری سوریا لە دیمەشق پێشوازی لە شاندی باڵای رووسیا دەکات
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
دوێنێ لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا پێشوازی لە شاندێکی باڵای رووسیا بە سەرۆکایەتی یونس بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا سانا بڵاویکردۆتەوە، لایەنەکان هەنگاوەکانی قوڵکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی هەردوو وڵات و میکانیزمی هەماهەنگی نوێیان هەڵسەنگاندووە کە بەرژەوەندیی هاوبەش دەپارێزێت.
سەردانەکە درێژەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاست بەرز بوو لە چەند هەفتەی ڕابردوودا. ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، یەحیا بیتار، بەڕێوەبەری هێزی ئاسمانی و بەشی مەشقی بەرگری ئاسمانی وەزارەتی بەرگری، میوانداری شاندێکی سەربازی رووسیای کرد بە سەرۆکایەتی دەریاوان ئۆلێگ ڤیکترۆڤیچ کۆرنێنکۆ. لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لە نوێکردنەوەی پسپۆڕییەکانی تۆپخانە، هێزی ئاسمانی، یەکە زرێپۆشەکان، و هاوپەیمانە سەربازییەکان کرد، هەروەها پەرەپێدانی بەرنامەی مەشقکردن بۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان هەزار کۆنتێنەر کە پێشبینی دەکرێت یارمەتییەکی بەرچاو بە دانیشتوانی ناوچەکە بدەن، بەداخەوە لە سنووری میسردا گیریان خواردووە.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.