لە کازاخستان ئاگر لە مالێک کەوت: ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە باشووری کازاخستان ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩یان منداڵ بوون.
میدیا خۆجێییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی تورکستان لە باشووری کازاخستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٩یان منداڵن.
ئاگرەکە کە لە خانوویەکی تایبەتی ٢ نهۆمی لە گوندی ئەلگاباس سەر بە ناحیەی ژەتیسا کەوتەوە، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە تەواوی کوژێنرایەوە.
بەپێی وتەی تیمەکانی فریاکەوتن، ٣ کەسی بێهۆش لە ماڵەکە دەرهێنراون و لەژێر چاودێری چڕدان. ١٢ تەرم لە ناوەوە دۆزرایەوە کە ٩یان منداڵ بوون.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، دراوسێکان دەڵێن، دوای ئاهەنگێک میوانی زۆر لە ماڵەکەدا هەبووە.
قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان، فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەرکرد و بەڵێنی پشتیوانی لە کەسوکاری ئەو کەسانەی دا کە گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران."
لە ئەنجامی هێرشێکی بەچەقۆ لە شاری بەیتلەحم لە کەناری ڕۆژئاوا داگیرکەرێک کوژرا و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی عەین ئەلحیلوە لە شاری سیدون لە باشووری لوبنان، ١٣ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.