بەردەوامیی هێرشی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی بەرفراوانی فەلەستینییەکان
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپی فەلەستینی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیان و بەیانیی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، پەیامنێری ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە شارۆچکەی بێت عومەر لە باکووری ئەلخەلیل گەیشتووەتە ٤٠ کەس و هێزەکانی داگیرکەر هێشتا خەریکی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییانن. هاوکات، سوپای داگیرکەر بە ناردنی هێزی کۆمەکی، بوونی خۆی لەم ناوچەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێز کردووە.
لە شاری ئەلخەلیل، سەربازانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ماڵی کەسوکاری شەهید عیمران ئەلئەترەش و چەند کەسێکیان لە ئەندامانی خێزانەکەی دەستبەسەر کرد. هەروەها هێزە داگیرکەرەکان بە هەڵکوتانە سەر شارۆچکەی حەزما لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، دەستیان کرد بە تەقەکردن بە گولڵەی جەنگی، گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی.
لە ڕامەڵڵا، سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی دەروازەی گوندی ڕەئس کەرکەریان داخست و لە شاری ئەلبیرە فیشەکی ڕووناککەرەوەیان تەقاند کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێک لە ناوەندی شارەکە.
هەروەها ناوچەکانی تولکەرم، قەلقیلیە، نابلوس، حەلحول، قەفین و قەباتیە شایەتی هێرشی بەرفراوانی داگیرکەران بوون. لە گوندی عەزبە ناسر و کەمپی ئەلعەین، سەربازان بەشێوەیەکی بەرفراوان ماڵەکانیان پشکنی و چەندین کەسیان دەستبەسەر کرد. لە قەلقیلیەش گەنجێکی فەلەستینی دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
لە جەنین، سوپای سەهیۆنی دوای دزەکردنی یەکەیەکی تایبەت، هێزێکی کۆمەکیی بەرفراوانی ڕەوانەی شارۆچکەی قەباتیە کرد و دەستی کرد بە پشکنینی خانەکان لە هەندێک ناوچەدا.
هێرشەکانی سوپای رژێمی سەهۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا بەتایبەتی لە کاتی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڤێتنام بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کەمبۆج ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."