حەماس: یاسای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان، زیندانەکان دەکاتە مەیدانی کوشتنی ڕاستەوخۆ
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هۆشداری دا لەوەی کە هەوڵی حکوومەتە توندڕەوەکەی رژێمی سەهیۆنی بۆ پەسەندکردنی یاسای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان، هەنگاوێکی نوێیە لە ڕێڕەوی یاسا دڕندانە و کوشندەکانی ئەم ڕژێمە و بە ئاشکرا لەگەڵ بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی دژبەیەکە.
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە بە واتای پێدانی بەرگی یاساییە بۆ کوشتنەکان لەناو زیندانەکان و زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی دەکاتە مەیدانی کوشتارکردنی فەلەستینییەکان لە ڕێگەی کوشتنی ڕاستەوخۆوە، دوای ئەوەی ئەم رژێمە تا ئێستا ڕێگەی جۆراوجۆری وەک ئەشکەنجە و پشتگوێخستنی پزیشکی بۆ کوشتنی لەسەرخۆی دیلەکان بەکار دەهێنا.
مەردەوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بە بەرپرسیار زانی لە دەرئەنجامەکانی ئەم ڕێڕەوە مەترسیدارە و جەختی کردەوە کە چاوپۆشیی بەردەوام لە تاوانەکان دژی دیلە فەلەستینییەکان، داگیرکەرانی هانداوە بۆ بەردەوامبوون لە کردەوەکانیان و هەوڵدان بۆ بەیاساییکردنی لەسێدارەدان.
ئەم سەرکردەیەی حەماس هەروەها داوای جووڵەی نێودەوڵەتیی خێرا و یەکلاکەرەوەی کرد بۆ ڕاگرتنی پەسەندکردنی ئەم یاسایە و ڕێگریکردن لەوەی ببێتە ئامرازێک بۆ کوشتنی ڕاستەوخۆی دیلەکان و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دیلە فەلەستینییەکان لە بەرامبەر سیاسەتە سەرکوتکەرانەکان و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانیان لە زیندانەکاندا بپارێزرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کەمبۆج ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."