لە باکووری قودس لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ٢ کەس شەهید بوون
لە کەفر عەقەب لە ئەنجامی هێرشی سەربازەکانی داگیرکەر ٢ گەنج شەهید بوون و دەیان هێرشی دیکە بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دران.
لە ئەنجامی هێرشی سەربازەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای کەفر عەقەب ٢ گەنجی فەلەستینی شەهید بوون. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕاگەیاند، شەهیدەکان عەمر خالد ئەحمەد مەربوعە تەمەن ١٨ ساڵە و سامی ئیبراهیم سامی مەشایخ تەمەن ١٦ ساڵە بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی سەر زەوی، داگیرکەران لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەوریەی پێیان لە شەقامەکاندا بڵاوکردەوە، هاوکات قەناس بەدەستەکان خۆیان لەسەربانی باڵەخانەکان جێگیرکردووە و تەقەیان لە گەنجەکان کردووە. لە ئەنجامی رووداوەکەدا فەلەسیتنیێکیش بریندار بوو.
هەروەها داگیرکەران چەندین هێرشیان بۆ سەر شارەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ئەنجام دایەوە.
داگیرکەران لە باشووری نابلوس هێرشیان کردە سەر کۆگایەکی ئۆتۆمبێلەکانی کۆن و ئاگریان تێبەردا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٥٠ ئۆتۆمبێل بە گشتی سووتان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی بە سڕینەوە و کەمکردنەوەی بەردەوامی هێڵی زەرد بەرەو ڕۆژئاوا کە بووەتە هۆی ئاوارەیی و کۆچپێکردنی بەکۆمەڵی خەڵک، ڕۆژانە ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات.
حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر هێڵی زەرد کە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە دیاری کراوە جووڵاندووە و زۆرێک لە بنەماڵە فەلەستینییەکانی خستۆتە ژێر گەمارۆوە.