شاندی حەماس لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی هەواڵگریی میسر کۆبووەوە و قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە تاوتوێ کران
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) هەواڵی کۆبوونەوەی شاندێکی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی میسری لە شاری قاهیرە ڕاگەیاند.
حەماس ڕایگەیاند کە شاندێکی باڵای بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی محەممەد دەرویش، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە، لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەگەڵ وەزیر حەسەن ڕشاد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی میسر کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حەماس لەوانە خالید مەشعەل، خەلیل ئەلحەییە، نزار عەوەزەڵڵا و زاهیر جەبارین، هەروەها دکتۆر غازی حەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە بەڕێوەچوو، دواین پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، دۆخی گشتیی کەرتی غەززە و سروشتی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە تاوتوێ کران.
شاندی حەماس لەم دیدارەدا جەختی لەسەر پابەندبوونی تەواوی بزووتنەوەکە بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە. هەروەها شاندەکە گرنگیی چارەنووسساز بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، کە بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ لاوازکردنی ڕێککەوتنەکە دادەنرێت، وەبیر هێنایەوە.
هەروەها حەماس داوای دروستکردنی میکانیزمێکی ڕوون و دیاریکراوی بە چاودێری و بەدواداچوونی نێوەندگیرەکان کرد، کە بەپێی ئەوە هەرجۆرە پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنەکە دەستبەجێ بە نێوەندگیرەکان ڕابگەیەنرێت تا ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی خێرای و ڕێگریکردن لە هەنگاوە تاکلایەنەکان کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژی و زیانگەیاندن بە ڕێککەوتنەکە، بگیرێتەبەر.
یەکێکی دیکە لە بابەتە گرنگەکان کە لەلایەن شاندی حەماسەوە خرایەڕوو، دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بەپەلە بوو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی جەنگاوەرە ماوەکان لە رەفەح، لە ڕێگەی هەوڵی نێوەندگیرەکان لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان. شاندی حەماس لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو جەنگاوەرانە لە ئێستادا پچڕاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی لە شاری پێشاوەری وڵاتی پاکستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بۆلا تینوبو سەرۆکی نێجیریا دووپاتی کردەوە کە لانیکەم ٨٩ قوربانی ڕفێندراو لە بەشی ناوەڕاستی وڵاتەکە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا ڕزگار کراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕاگەیاند، لە دۆنێستک و دنیپرۆپێرترۆڤسک ٣ نیشتەجێگای دیکە کۆنترۆل کراون.
لە گورجستان/جۆرجیا لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە کاتی دروستکردنی ڕێگاوبان ٤ کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو.