بارانی بەخوڕ دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و لەرزین لە تایلەند: ١٨ کوژراو و ١٢ بریندار
لە تایلەند بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بەشی خۆپاراستن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تایلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ٧١٩ هەزار ماڵ و زیاتر لە ١ ملیۆن و ٩١٧ هەزار کەس لە ١٠ پارێزگادا بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین زیانیان بەرکەوتووە.
وەزارەتی تەندروستی تایلەند بڵاویکردەوە، لە کارەساتەکاندا لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون و کەسێکیش بێسەروشوێن بووە.
لە زۆر ناوچەدا پچڕانی کارەبا و ئینتەرنێت رووی دا.
پارێزگای سۆنگخلا کە زۆرترین زیانی لێکەوتووە، وەک ناوچەی کارەسات ناسێندرا.
چۆڵکردنی ناچاری لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە ئاستی ئاویان بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای فریاگوزاری و هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی لە غەززە هێشتا کارەساتبار ماوەتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ڕاگەیەندراوێک داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 Reaper کە سەر بە ئەمریکایە و لە کۆریای باشوور جێگیر بوو، لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینیدا کەوتە ناو دەریای زەرددا.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوەندی شاری فاشیر و گوندەکانی دەوروبەری لە ویلایەتی دارفۆری باکووری سوودان ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٠٦ هەزار و ٣٨٧ کەس.