رژێمی داگیرکەر لە قودس و کەناری ڕۆژئاوا ٥٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لانیکەم ٥٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستین، سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئێوارەی دوێنێوە سەهیۆنییەکان لانیکەم ٥٠ فەلەستینییان لە ناوچەکانی وەک قەلقیلیا لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، ئەریحا، جەنین، بەیت لەحم، نابلوس و ڕامەڵڵا لە ڕۆژهەڵات بە دیل گرتووە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە سەربازانی سەهیۆنی لە ناوچە کراوەکانی شارۆچکەی بەیت عومەری شاری ئەلخەلیل بەردەوام بوون لە لێپرسینەوە لە فەلەستینییەکان.
باس لەوە کرا کە لە کاتی دیلبووندا فەلەستینییەکان ئەشکەنجە دراون و تەقەی ڕاستەوخۆ کراون و ماڵی زیندانییەکان وێران کراون.
کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە "سیاسەتی ڕۆژانەی خۆی بۆ گرتنی" کۆمەڵگای فەلەستین.
ڕاگەیەندراوە کە لەو کاتەوەی رژێمی سەهیۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە، نزیکەی ٢٠ هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی لە چوارچێوەی زیادبوونی هێرشەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا بە دیل گیراون.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، هەڵکوتانە سەر غەززە، دەستبەسەرداگرتن و هێرشەکانی دژ بە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس، زیادبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی تایلەند ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پاکستان بۆ سەر خۆست ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.