لە تایلەند لافاو هەڵسا: ١٣ کوژراو
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی تایلەند ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەکانی تایلەند، دایرەی بەڕێوبەرایەتی و تێکۆشان لە بەرامبەر کارەساتەکانی تایلەند سەبارەت بە لافاو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کاریگەری لافاوەکە لە سەر ٩ پارێزگای باشووری وڵات هەبووە و زیان بە ٢.١ ملیۆن کەس گەشتووە و ١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بانکۆک پۆست، هێزی دەریایی تایلەند خەریکی ئامادەکردنی کاروانێکی ١٤ بەلەم، لەگەڵ کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر و تیمی پزیشکی و کەرەستەی فریاگوزاری، بۆ ناردنی هاوکاری بۆ پارێزگاکانی باشووری زیانلێکەوتووی لافاو.
زریانی بوالۆی کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەستی پێکرد، بووە هۆی گیانلەدەستدانی لە وڵاتانی باشووری ئاسیا وەک تایلەند و فلیپین.
بارانبارینی وەرزی بە تایبەتی لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئەیلولدا بەردەوامە و کارەساتی سروشتی بەرفراوان لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دروست دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لانیکەم ٥٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پاکستان بۆ سەر خۆست ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.