بەهۆی پیسبوونی هەوا و پەتای ئەنفلۆنزا، خوێندن لە ١٨ پارێزگای ئێران لە دوورەوە بەڕێوەدەچێت
خوێندن بە هۆی پیسبوونی هەوا و پەتای ئەنفلۆنزا لە ١٨ پارێزگای ئێران لە ناوەندە ناوەندی و باڵاکان لە دوورەوە بەڕێوە دەچێت.
بەگوێرەی پێگەی هەواڵی فەرهیختەگان کە لە ئێرانەوە پەخش دەکات، خوێندکارانی تارانی پایتەخت، ئەلبۆرز، قوم، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، مەرکەزی، قەزوین، سیمنان و ئیسفەهان بەهۆی پیسبوونی هەواوە خوێندن لە دوورەوە وەردەگرن.
خوێندکارانی هەمەدان، گەیلان، یەزد، کرمان، سیستان-بەلووچستان، خوراسانی باشوور و باکوور، خوراسانی ڕەزەوی و زەنجان بەهۆی پەتای ئەنفلۆنزا ناتوانن بچنە قوتابخانە.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای چاودێری هەوای سویسرا، تاران ئەمڕۆ لە پلەی سێیەمی جیهاندایە لە ڕووی پیسبوونی هەوا، لە دوای بەغدا و دەهلی، بە ٢٢٥ مایکرۆگرام لە هەر مەتر سێجایەکدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ١٥ شەهیدی دیکە وەرگیراوە و ژمارەی تەرمە وەرگیراوەکان گەشتە ٣٤٥ کەس کە ناسنامەی ٩٩یان دەستنیشان کراون.
سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە، سەبارەت بە خراپتربوونی توندی دۆخەکە لە کەمپەکانی ئاوارەکان لەم کەرتەدا، هاوکات لەگەڵ بارانبارینی قورس و یەکەمین شەپۆلی سەرمای زستانە، هۆشداریدا.
سەید عبدالملک الحوثی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزب الله-ی لوبنان کرد بۆ فەرماندەی شەهید سەید هەیثەم عەلی تەباتەبایی.