نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مرۆیی لە سوودان قوڵتر دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، بەهۆی شەڕ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە زیاتر لە ٣ ساڵە بەردەوامە ٢١.٢ ملیۆن کەس تووشی قەیرانی برسێتی قوڵ بوونەتە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی شەڕ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە زیاتر لە ٣ ساڵە بەردەوامە ٢١.٢ ملیۆن کەس تووشی قەیرانی برسێتی قوڵ بوونەتە و ڕاگەیاند، "پشتڕاست کرا کە لە دوو ناوچە برسێتی هەیە. بەڵام لەو ناوچەیانەی کە شەڕ کەمبوونەتە بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانن هاوکاری دابەش بکەن و برسێتی کەم بووە."
لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ـیەوە شەڕ لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە لایەن وڵاتانی بیانی پشتیوانی لێدەکرێت بەردەوامە.
دوای شەڕێکی قورس لە شاری فاشیری ناوەندی پارێزگای دارفوور لە ڕۆژهەڵاتی وڵات بەشێکی گەورەی ڕۆژئاوای وڵات کەوتە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
هێزەکانی پشتیوانی لە کاتی هێرش سەر شارەکە ژمارەیەکی زۆر مەدەنیی کوشتبوو و دیمەنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە بە دیل گیرابوون و دواتر لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە ئازاد کران، گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.
لە شاری هات یای وڵاتی تایلەند بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا کرد.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ ڕۆژە بەردەوامە.