رژێمی داگیرکەر ٣ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر توباس
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ ڕۆژە بەردەوامە.
شاری توباس لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا بەرەبەیانی چوارشەممە گۆڕەپانی یەکێک لە گەورەترین هێرشە سەربازییەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی بوو لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا؛ هێرشێک کە پەلامارە بەرفراوانەکانی ساڵانی ئینتیفازەی بیر دانیشتووان هێنایەوە و بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی قورس، وێرانکردنی ژێرخان و گەمارۆدانی تەواوەتی، شار و گوندەکانی دەوروبەری پەک خست.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عیبرییەکان، ٣ تیپی مەنشە، شۆمرۆن و کۆماندۆ لەم هێرشەکەدا بەشدار بوون. هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی ڕێگا سەرەکییەکانیان داخست، شۆفڵی قورسیان هێنایە ناوەوە و هەلیکۆپتەرەکانی ئاپاچی بۆ چەندین کاتژمێر بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە. لە تەموون، بنەماڵەیەکیان لە ماڵەکەیان دەرکرد و کردیانە بنکەی سەربازی. بەپێی ڕاگەیاندنی شارەوانی تەموون، لانی کەم ١٠ ماڵ کراونەتە سەربازگە، هێڵەکانی ئاو بڕاون و دەروازەکانی شارەکە بەتەواوی داخراون.
ئەحمەد ئەسحەد، پارێزگاری توباس جەختی کردەوە کە سوپای رژێمی سەهیۆنی بە فەرمی ئاگاداری کردوونەتەوە هێرشەکە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، لە کاتێکدا بە وتەی ئەو، هیچ داواکراوێک لە ناوچەکەدا بوونی نییە. لە ڕوانگەی ئەوەوە، هەڵکەوتەی ستراتیژی توباس لە نزیک ئەغواری باکوور، هۆکاری سەرەکی ئەم پەلامارەیە؛ ناوچەیەک کە رژێمی سەهیۆنی ساڵانێکە بۆ جێگیرکردنی داگیرکارییەکەی تێدەکۆشێت.
هەروەها سوپای داگیرکەر چەند پەلامارگەلێکی بەرفراوانی لە ناوچەکانی دیکە ئەنجام دا؛ لەوانە لە ئۆردوگای ئەلفەوار لە باشووری خەلیل و شاری حەلحوول. هەروەها لە تەلووزە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نابلووس و ئۆردوگای ئەلئەمەعری و بیرە شەپۆلێک لە دەستگیرکردن و پشکنین ئەنجام درا.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١٠٨٠ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس، لەوانە ١٦٠٠ منداڵ دەستگیر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت گەلان لە بەرامبەر پلانەکانی کە بەرخۆدان دەکەن ئامانج فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن."
٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە بە دیل گیرابوون و دواتر لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە ئازاد کران، گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.
لە شاری هات یای وڵاتی تایلەند بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا کرد.