لە مانگی تشرینی دوووەمدا لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس ٣٤١ چالاکی بەرخۆدان ئەنجام درا
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥یش چالاکییەکانی دژی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس بەردەوام بوو.
بە پێی ئامارەکان، لە مانگی تشرینی دووەمدا لە خاکەکانی داگیرکراو ٣٤١ چالاکی بەرخۆدان ئەنجام درا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا داگیرکەرێک کوژرا و ٨ داگیرکەریش بریندار بوون.
ڕاپۆرت کرا کە ١٠ چالاکی چەکداری شەڕ رووی داوە و ١٦ چالاکی بۆمبی ئەنجام دراوە و هەروەها چالاکیێک بە ئۆتۆمبێل و چالاکیێکی بەچەقۆ ئەنجام درا.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا، بەرخۆدانی جەماوەری لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، ١٤ هەوڵی بە ئامانجگرتنی سەرباز و ئۆتۆمبێلی داگیرکەر بە کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ و یارییە ئاگرینەکان تۆمار کراوە، هەروەها ٤٨ کردەوەی خۆڕاگری لە دژی هێرشی دانیشتوانی زایۆنیستی لە شار و گوندەکانی فەلەستین تۆمار کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە ناوخۆییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی هەڵمەتی بەرفراوان و هاوکاتی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار و گوندی کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
پێنج بەندکراوی غەززە کە لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی ئازاد کرابوون، بەهۆی کێشەی تەندروستیی سەختەوە خەوێندراون. ئیدعاکانی ئەشکەنجەدان و برسێتی و مامەڵەی خراپ سەریان هەڵداوەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومی لە کەرتی غەززە شەوی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بە شەهیدبوونی مەحموود وادی، فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی کە لەگەڵ چەندین میدیای ناوخۆیی و دەرەکی کاری دەکرد، ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید لە سەرەتای جەنگی کۆمەڵکوژی لە غەززە بۆ ٢٥٧ کەس بەرز بووەتەوە.