بەرخۆدانی غەززە تەرمی ئەسیرێکی دیکەی سەهیۆنی ڕادەست دەکات
کەتائیبی قەسام و سەرایای قودس تەرمی ئەسیرێکی دیکەی سەهیۆنیان ڕادەست کرد.
سوپای داگیرکەر ڕاگەیاند کە تەرمەکە ڕادەستی خاچی سوور کراوە و خاچی سووریش تەرمەکەی ڕادەستی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچە داگیرکراوەکان کردووە.
دوێنێ کەتائیبی قەسام لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو، لەگەڵ سەرایای قودس تەرمی ئەسیرێکی سەهیۆنی ڕادەست دەکەن کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستبەسەر کرابوو.
یەکەم قۆناغی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر کەوتبوو بواری جێبەجێ کردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ٧٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦٣ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژاوای خان یونس خێمەی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاوارەی کردە ئامانج. شەش فەلەستینی لە یەک بنەماڵە شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ نەخۆشی فەلەستینی هێشتا پێویستیان بە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی ژیانپارێز لە دەرەوەی کەرتی غەززە هەیە.