ژمارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی ئەندەنۆسیا گەشتە ٧٧٠ کەس
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین ٧٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦٣ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.
ئاژانسی بەڕێوبەرانی کارەساتەکانی وڵات ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەویلەرزین لە ٣ پارێزگای دوورگەی ساماترا ٧٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٣ کەسیش بێ سەروشوێنن.
عبدول موهاری سەرۆکی ناوەندی ئامارەکان، زانیاری و پەیوەندی ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی وڵات لە کۆنفڕانسێکی میدیایی ڕاگەیاند، دوای گەشتنی ئامارەکانی نوێ ژمارەی قوربانییەکان لە لیستەکە نوێ کراوە.
موهاری باسی لەوە کرد، بەهۆی کێشەکانی هاتوچۆ گەشتن بە ناوچەکە و هاوکاری لۆجیستیکی بە دژواری بەڕێوەدەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام و سەرایای قودس تەرمی ئەسیرێکی دیکەی سەهیۆنیان ڕادەست کرد.
رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژاوای خان یونس خێمەی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاوارەی کردە ئامانج. شەش فەلەستینی لە یەک بنەماڵە شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ نەخۆشی فەلەستینی هێشتا پێویستیان بە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی ژیانپارێز لە دەرەوەی کەرتی غەززە هەیە.