رژێمی داگیرکەر دەستی بە هێرش سەر باشووری لوبنان کرد
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دەستی بە هێرش سەر باشووری لوبنان دەکەن.
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی نەخشەیەکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە هێرش دەکەنە سەر دوو باڵەخانە لە گوندەکانی جابا و مەحرونە لە ناوچەکانی سوور و نەباتییە لە باشووری لوبنان.
ئەدرەعی ئیدعای کرد کە هێرشەکە بەهۆی دووبارە دەستپێکردنی چالاکییەکانی حزب الله لە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.
رژێمی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان و پێشێلکردنی ئاگربەست و لە هەنێک ناوچەکان کە داگیری کردووە نەکێشایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یاسر ئەبو شەباب سەرکردەی گروپە میلیشیاکانی خاین کە لە کەناری غەززە هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەری دەکرد لە لایەن موجاهیدەکانی قەسامی کوژرا.
باندە جوولەکەکان بە بەرد هێرشیان کردە سەر جووتیارانی فەلەستینی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە باخەکانی زەیتونەکانیان لە ناوچە گوندنشینەکانی نێوان هالتن و بەیت ئومەر لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و بەهۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.
وەقفی یەتیمەکان پاکێجی هاوکاری کە پێکهاتبوو لە پاڵتۆ و پێڵاو و جلوبەرگی جۆراوجۆری زستانە گەیاندە منداڵانی هەژار لە ئەفغانستان.