رژێمی داگیرکەر منداڵێکی ساوای ٣ ساڵانی شەهید کرد
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست. لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی سەر بە رەفەح، ئەحمەد تاریق ئەلبەیوکی تەمەن ٣ ساڵ شەهید بوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوە خۆجێییەکانەوە گەیاندووە، رژێمی داگیرکەر هێرشی بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی سەر بە شاری رەفەح دەستپێکردووە.
لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی و خەڵکی مەدەنی دەکرێتە ئامانج. بەڵام وڵاتانی گەرەنتیکار و نێوەندگیر لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بێ دەنگن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.