٥ فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد و ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
فەلەستینییانی ئازادکراو، لە لایەن کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوە و پشکنینی پێویستی پزیشکی، گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێر ئەلبەلەح.
فەلەستینییانی ئازادکراو، ڕایانگەیاند کە چەندین مانگ لە زیندانەکان دا دووچاری ڕەفتاری ناتەواو و ئەشکەنجه بوونە.
لە ڕاگەیاندراوێکی خاچی سووردا هاتووە کە تیمەکەیان هێشتا ناتوانێت سەردانی فەلەستینییانی ناو زیندانەکانی داگیرکەران بکەن، و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی داگیرکەر بەردەوامە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم سەردانکردنانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.
لە زیندانێکی شاری ماخالای ویلایەتی ئێل ئۆرۆی وڵاتی ئێکدوار لە نێوان بەندکراوەکان شەڕ رووی دا و ٩ کەس کوژران.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی قەلقیلیا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کرد و ڕێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا گەنجە شەهید بوو.