لە ئێکوادۆر شەڕ لە نێوان بەندکراوەکان رووی دا
لە زیندانێکی شاری ماخالای ویلایەتی ئێل ئۆرۆی وڵاتی ئێکدوار لە نێوان بەندکراوەکان شەڕ رووی دا و ٩ کەس کوژران.
دەستنیشان کرا، شەڕەکە بەهۆی ناکۆکی لە نێوان چەتەکان لە زیندان رووی داوە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٩ کەس مردن.
دوای دەنگوباسی شەڕەکە لە زیندانەکە کەسوکاری بەندکراوەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی کەسوکارەکانیان جوونەتە بەردەم زیندانەکە.
دەستنیشان کرا، سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکردووە.
لە ١٠ی تشرینی دووەم شەڕێکی بەم شێوەیە لە زیندان رووی دابوو و ٣١ کەس کوژرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی قەلقیلیا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کرد و ڕێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا گەنجە شەهید بوو.