هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیان و بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، کەناری ڕۆژئاوا شایەتی هەڵکوتانە سەرێکی بەرفراوانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بوو؛ هێرشگەلێکی هاوکات کە لە ئەریحاوە لە ڕۆژهەڵات تا ئەلخەلیل لە باشوور و لە نابلوسەوە تا جەنین و توباس پەرەی سەند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە داگیرکەرەکان سەرەتا بە هەڵکوتانە سەر کەمپی عەقەبە جەبر لە ئەریحا ئۆپەراسیۆنەکەیان دەست پێ کرد و دواتر عەین یەبروود لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا و بەیت فوریک لە ڕۆژهەڵاتی نابلوسیان کردە ئامانج. لە درێژەدا، سەربازانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر بەیت ڕیما و توباس و لە تەمموون چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان گەمارۆ دا و پشکنیان.
هاوکات، سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر بەیت ئومەر لە باکووری ئەلخەلیل و زاهیرییە لە باشووری ئەم شارە و لە کەمپی فارعەش تێهەڵچوون رووی دا. لە بەیت فەجار و مەنشییە لە باشووری بەیت لەحم، ئۆپەراسیۆنی پشکنینی ماڵەکان تا چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو.
لە باکووری کەناری ڕۆژئاواش هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر بەرقین، ڕومانە، عەرابە و بەرقە و ژمارەیەک لە هاوڵاتییانیان دەستبەسەر کرد. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە لە بەیت ئومەریش منداڵێکی فەڵەستینی دەستبەسەر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٩ کەس.
لە وڵاتی بەنگلادیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئەمساڵ ٤٠١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "داوا لە خەڵکی جیهان دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتەکان و بێدەنگ نەبن و لە شەقامەکان و میدیاکان و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک بۆ فەلەستین ڕاپەڕن."
لە غەززە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هەزاران خێمە بەتەواوی ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار بنەماڵە لەبەردەم کارەساتێکی نوێدان، چونکە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خێمە دەکات.