شەهیدێکی دیکە لە غەززە: رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست
فەلەستینییەک بە هۆی تەقەی داگیرکەران لە بەیت لاهیا گیانی لەدەست دا.
شەوی سێشەممە، هێزەکانی داگیرکەری رژێمی سەهیۆنی لە بەیت لاهیا تەقەیان کرد و فەلەستینییەکیان بریندار کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، ئەو فەلەستینییە بریندارە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی شیفا، بەڵام سەرەڕای هەموو چارەسەری پزیشکی گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەهیدێک و شەش بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان. وەزارەتەکە ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە، هێشتا خەڵکێکی زۆر لەژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا گیریان خواردووە و ئەمبولانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە دەستیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە تا ئێستا ٣٧٧ کەس شەهیدبوون، ٩٨٧ کەسیش برینداربوون، ٦٢٦ کەسیش لە داروپەردووەکان دەرهێنراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالید مەشعەل، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە دەرەوە جەختی کردەوە کە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت فریاگوزاری بۆ غەززە دابین بکرێت و ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە هەوڵی بۆ دەدات.
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی ئەلیکترۆنی تێدا فرۆشرا، لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو سەختییەکان، دانوستانەکانی پەیوەست بە گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەم لە کەرتی غەززە لە حاڵی پێشکەوتندان.