مەشعەل: دانانی چەک واتە سەندنەوەی ڕۆحی فەلەستینییەکان
خالید مەشعەل، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە دەرەوە جەختی کردەوە کە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت فریاگوزاری بۆ غەززە دابین بکرێت و ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە هەوڵی بۆ دەدات.
خالید مەشعەل، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە دەرەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە ڕاگەیاند، "گەیاندنی فریاگوزاری بۆ غەززە پێویستە تاوەکو گوشاری پێویست بۆ چوونەناوەوە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ دروست ببێت."
مەشعەل ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشەکە لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوەیە نەک لە غەززەوە، هەروەها دانانی چەک لە ڕوانگەی فەلەستینییەکانەوە بە واتای سەندنەوەی ڕۆحی ئەوانە."
خالید مەشعەل ڕایگەیاند، "حوکمڕانی لە غەززە دەبێت بە تەواوی فەلەستینی بێت و ئەوە فەلەستینییەکانن کە بڕیار دەدەن و حوکمڕانی دەگرنە دەست."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی ئەلیکترۆنی تێدا فرۆشرا، لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو سەختییەکان، دانوستانەکانی پەیوەست بە گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەم لە کەرتی غەززە لە حاڵی پێشکەوتندان.
فەلەستینییەک بە هۆی تەقەی داگیرکەران لە بەیت لاهیا گیانی لەدەست دا.