لە نابلوس ١٧ فەلەستینی دەستبەسەر کران
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٧ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٧ فەلەستینی دەستبەسەر کران.
سەرچاوەکانی تەندروستی فەلەستینی ڕایانگەیاند، هێزەکانی داگیرکەر بە شێوەی هاوکات هەڵکوتانە سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە و بە تایبەت کەمپەکە، ناوچەی شاری قەدیم و خانووکانی دوروبەری ناوچەی بەڵاتە کرایە ئامانج.
لە کاتی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی دەستبەسەر کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کران و هەنێک خانووکان وەک بارەگای سەربازی بەکارهێنران.
دەستنیشان کرا، جوڵانەوەی سەربازی لە دەوروبەری نابلوس بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی عبدالرحمان سەباتین تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی قەزای حوسان لە زیندان شەهید بو و ژمارەی ئەسیرە شەهیدەکان لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر گەشتە ٨٥ کەس.
پەرلەمانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەڵکوتانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بارەگای ئونروایان ئیدانە کرد لە گەڕەکی شێخ جەراح کە دەکەوێتە قودسی داگیرکراو.
خالید مەشعەل، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە دەرەوە جەختی کردەوە کە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت فریاگوزاری بۆ غەززە دابین بکرێت و ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە هەوڵی بۆ دەدات.