لە غەززە منداڵێک بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە کۆرپەیەکی ٨ مانگان بە ناوی "ڕەهەف ئەبو جەزەر" ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە بەهۆی سەرمای توندەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەم رووداوە ڕەنگدانەوەی خراپیی بێوێنەی دۆخی مرۆییە لە غەززە؛ شوێنێک کە منداڵان و خێزانە ئاوارەکان لە خێمەگەلێکدا نیشتەجێن کە هیچ توانایەکی بەرگەگرتنیان لە بەرانبەر سەرمای زستاندا نییە.
دانیشتووانی غەززە لەم ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی کەمیی توندی پەناگە، دەرمان و کەرەستەی گەرمکردنەوە بوونەتەوە. نەبوونی سووتەمەنی، کۆنبوونی خێمەکان و هاتنی شەپۆلێکی کەشوهەوای سارد و باراناوی، مەترسیی گیانلەدەستدان بەهۆی سەرماوەی بۆ سەر هەزاران منداڵ و خێزانی ئاوارە زیاد کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.