حەماس دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی بۆلیڤیا و رژێمی داگیرکەری بە توندی سەرکۆنە کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بڕیاری حکوومەتی بۆلیڤیای بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رژێمی تاوانکاری سەهیۆنی دوای ١٤ ساڵ، بە توندی سەرکۆنە کرد.
حەماس لەم بەیاننامەیەدا، پاشگەزبوونەوەی حکوومەتی بۆلیڤیای لە "هەنگاوی شانازیئامێز"ی حکوومەتی پێشووی ئەم وڵاتە، کە بەدوای کۆمەڵکوژیی "رژێمی داگیرکەر" دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەم رژێمە پچڕاندبوو، دایە بەر ڕەخنە.
بزووتنەوەی حەماس داوای لە حکوومەتی بۆلیڤیا کرد کە "لە سپیکردنەوەی ڕووی رژێمی داگیرکەر و تاوانکاری جەنگ، نەتانیاهۆ، بەشدار نەبێت" و پابەند بێت بە هەڵوێستە مێژووییەکانی خۆی لە پشتیوانیی دۆزی ڕەوای گەلی فەلەستین و خەباتی مەشرووعیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.
لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا، حەماس جارێکی دیکە داوای لە سەرجەم وڵاتان و ڕێکخراوەکان کرد تا درێژە بدەن بە "پەراوێزخستنی رژێمی سەهیۆنی و لێپرسینەوە لێی لە بەرانبەر تاوانەکانی دژی گەلی فەلەستین و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای بەرگری شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دیوارێکی گەورە بەسەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان داڕما و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پارێزگای ئاومۆری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.