بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ ژاپۆن دەهەژێنێت: هۆشداری تسونامی درا
لە پارێزگای ئاومۆری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
لە کەنارئاوەکانی پارێزگای ئاومۆر لە باکووری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا. ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن ڕاگەیاند، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتر رووی داوە.
دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی بۆ پارێزگاکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای وڵات درا. بەرپرسان داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە لە کەنارئاوەکان بەدوور بوەستن و گوێ لە هۆشدارییەکانی حکومەتەکانی خۆجێ بگرن.
لە ٨ی مانگ بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٥ لە وڵات رووی دابوو و ٥٠ کەس بریندار بوبوون. پسپۆرەکان بوومەلەرزەکە وەک بوومەلەرزەک بچووک لە دوای ئەو بوومەلەرزە گەورەیە هەڵدەسەنگێنن.
تاوەکو ئێستا زیانێکی گیانی تۆماڕ نەکراوە و هەنێک ناوچەکانی کەناری دەریا بە شێوەی کاتی چۆڵ کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای بەرگری شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دیوارێکی گەورە بەسەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان داڕما و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بڕیاری حکوومەتی بۆلیڤیای بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رژێمی تاوانکاری سەهیۆنی دوای ١٤ ساڵ، بە توندی سەرکۆنە کرد.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.