لە غەززە دیوارێک بەسەر خێمەکانیان داڕما و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای بەرگری شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دیوارێکی گەورە بەسەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان داڕما و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، ڕێکخراوی بەرگری شارستانی ڕایگەیاندووە، سەقفی باڵەخانەیەک لە ناوچەی بیرون-ناجەی سەر بە شارۆچکەی جەبەلی لە باکووری کەرتی غەززە ڕووخاوە، هەروەها دانیشتووان و بریندارەکان چۆڵ کراون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی یارمەتی دوو منداڵیان دایەوە کە لە کەمپی ئەبو جەبەل لە ناوچەی ئەلعیمادی لە باکووری کەرتی غەززە چادرەکەیان داڕما.
هەزاران خێوەت لە کەرتی غەززە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە لەژێر کاریگەری سیستەمی نزم پەستاندا بوون، بە ئاوی باران کەوتوونەتە ژێر ئاو و پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای باراناوی تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێت.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، جینۆساید لە کەرتی غەززە بەردەوامە، کە گەمارۆکە بەردەوامە و ڕێگری لە ئاوەدانکردنەوە دەکرێت.
دوێنێ قاسم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە کەرتی غەززە بە هۆی هەوا کارەساتێکی ڕاستەقینەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەو کەمپە خێوەتانەی کە ئاوارەکانی تێدا پەنایان بردبووە ژێر ئاوەوە، هەروەها منداڵێکیش بەهۆی کەمبوونەوەی پلەی گەرمی گیانی لەدەستداوە.
قاسم لە قسەکانیدا بۆ وڵاتانی نێوەندگیری و کەفیلکار، داوای کرد فشار بخرێتە سەر رژێمی داگیرکەر بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت چالاکییەکانی ئاوەدانکردنەوە لە کەرتی غەززە لە زووترین کاتدا دەست پێبکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسماعیل سەوابتە، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە غەززە، بە هۆشداریدان لەبارەی دەرئەنجامە قورسەکانی شەپۆلی بارانبارین و سەرمای جەمسەری، ڕایگەیاند لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی مەترسیدارتر لە ئارادایە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی ئەنسار و ناوچە شاخاوییەکانی لوبنان.
دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سەکۆیەکی نەوتی رووسیا لە دەریای خەزەر لەلایەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرنشینەکانی ژێر ئاوەوە هێرش کراوەتە سەر.
عزالدین القسام کە لە مێژووی ئیسلام بە تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنیەکان دەناسرێت، ٩٠ ساڵ دوای شەهادەتی گۆڕەکەی بووە هۆی ترسی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر.