هۆشداریی گۆتێرێس سەبارەت بە هەڵکشانی دروستکردنی شارۆچکەکان و قەیرانی مرۆیی غەززە لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕاگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٥ شاهیدی زۆرترین ئاستی پەرەپێدانی پلانەکانی دروستکردنی شارۆچکەکان بووە لەو کاتەوەی چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێ کردووە و جەختی کردەوە کە هەموو شارۆچکەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات نایاسایین، بەتاڵن و هیچ ڕەوایەتییەکی یاسایییان نییە.
گۆتێرێس هەروەها توندتربوونی توندوتیژیی شارۆچکەنشینانی، بە تایبەت هاوکات لەگەڵ وەرزی چنینەوەی زەیتوون، بە جێگەی نیگەرانی وەسف کرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشانەی کرد.
ناوبراو زیادی کرد کە بەردەوامیی هێرشە ناوخولییەکانی "ئیسرائیل" بۆ سەر کەرتی غەززە هێشتا دەبێتە هۆی زیانی گیانیی بەرفراوانی مەدەنییەکان و وێرانبوونی توندی ژێرخانەکان و دۆخی ئەمنیی لەرزۆک لەم ناوچەیە، ئاگربەستی خستووەتە بەردەم مەترسییەوە.
بە گوتەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرباری زیادبوونی ڕێژەییی هاتنەژوورەوەی هاوکارییە خۆراکییەکان، سەرچاوە سەرەکییەکانی پرۆتین هێشتا بۆ بەشێکی گەورەی خەڵکی غەززە دەستنەکەوتوون و قەیرانی مرۆیی لەم ناوچەیە کارەساتبارە؛ بە جۆرێک کە زیاتر لە ٨٠ لە سەدی یەکە نیشتەجێکان و باڵەخانە گشتییەکان لەناو چوون یان زیانی توندیان بەرکەوتووە.
گۆتێرێس لە کۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستیی دەستەبەرکردنی تەواوی پڕۆسەی وەڵامدانەوە و لێپرسینەوە لە بەرامبەر هەر چەشنە تاوان یان سەرپێچییەک لە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.