١٠ ئەسیری غەزەیی ئازاد کران
١٠ بەندکراوی فەلەستینی خەڵکی غەززە کە لە بەندیخانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا بەندکرابوون، بە هۆی دۆخی تەندروستیان دوای ئازاد کردنیان بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دەیر ئەلبەلەح گوازرانەوە.
رژێمی سەهیۆنی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٠ فەلەستینی ئازاد کرد کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کرابوون.
ئەو زیندانییە ئازادکراوانە بە یاوەری تیمەکانی خاچی سوور، بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دەیر ئەلبەلەح گواستراونەتەوە و چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، ئەو زیندانیانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە زیندانەکاندا ڕاگیراون، بەهۆی خراپی باری تەندروستییانەوە ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
سەرەڕای تانە و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی، بەردەوامی هێرشەکان کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی لە ناوچەکەدا بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٣٨ هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید یان بریندار بوون و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ٣ بەلەمی لەناوبردووە کە گوایە مادەی هۆشبەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن هەڵگرتووە و هەشت کەسی لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.