هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە هەڵکوتانە سەر شاری توباس و قەزای تەمون لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر بۆ ئەنجامدانەوەی دەورییە چوونەتە ناوچەکە بەڵام هیچ حالەتێکی دەستبەسەرکردن رووی نەداوە.
ئەحمەد ئەسەد پارێزگاری توباس و دەشتی ئوردنی باکوور ڕاگەیاند، بۆ ئەمنییەتی قوتابییەکان و کارمەندان قوتابخانە و دایرەکانی فەرمی کاتژمێر ٠٩:٠٠ دەکرێنەوە.
دەستنیشان کرا، بڕیارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە بەرامبەر ئەگەری رووداوێکی نەخوازراو دراوە و جولانەوەی داگیرکەران لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ٣ بەلەمی لەناوبردووە کە گوایە مادەی هۆشبەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن هەڵگرتووە و هەشت کەسی لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.