ئیهۆ ئەبرار لە ئەتیۆپیا نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دەدات
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتانی ئەفریقا.
دوای پشکنینی وردی چاو کە لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامدرا، ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریەکەیان بە گونجاو زانرا لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە لە ژێر بارودۆخی نەزۆکدا نەشتەرگەرییان بۆ کرا.
لە وڵاتی ئەتیۆپیا لە ئەنجامی هەوڵەکانی ئیهۆ ئەبرار دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی چاوەوە زۆر کەس بینایی خۆیان دووبارە بەدەستهێنا و جارێکی دیکە دەستیان بە ژیانەوە گرتووە.
دەستپێشخەرییەکانی چاودێری تەندروستی کە لە ناوچەکەدا ئەنجام دراون، لەلایەن هەردوو نەخۆش و خێزانەکانیانەوە بە ڕەزامەندییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەو نەخۆشانەی کە تووشی لەدەستدانی بینین بوون دوای نەشتەرگەریەکەیان سوپاسی ئیهۆ ئەبراریان کرد و دوعایان بۆ کرد.
هەروەها بەرپرسانی دەزگاکە سەردانی نەخۆشخانەیەکی ئۆنکۆلۆژییان کرد لە ئەتیوپیا، لەوێ هاوکاری نەختینەیان گەیاندە ئەو منداڵانەی کە چارەسەری شێرپەنجەیان بۆ دەکرێت.
ئەم پشتگیرییە مۆڕاڵێکی زۆر پێویستی بۆ ئەو منداڵ و خێزانەکانیان دابین کرد کە لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا هەوڵی ژیان دەدەن.
"بە پشتگرییەکانی بچووک بۆ ئەم مرۆڤانە ببنە ئومێد و ڕۆناکی"
محەمەد زولکیف یلماز یەکێک لە بەرپرسانی دەزگاکە سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییەکان لەبواری پزیشکی لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
یلماز وتی، "ئێمە وەک دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار پڕۆژەکانمان لە ئوگاندا و ئەتیۆپیا بەردەوام دەبێت. دوای دابەشکردنی هاوکارییەکانی خۆراک و جڵوبەرگ ئەمجار نەشتەرگەری ئاوی سپی چاومان بۆ سەدان کەس ئەنجام دایەوە. لە ئەوروپا ئەم نەشتەرگەرییە بە سەدان یورۆ ئەنجام دەدرێت بەڵام لە ئەفریقا بە نرخێکی زۆر ئەرزان دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. بەڵام لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان ناتوانن ئەم پارەیە کەمەش دابین بکەن زۆر کەس کوێر دەبن. ئێمەش بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین کە بە هاوکاریێکی ١٠٠-١٥٠ یوریۆیی دەتوانن پشتگری بکەن تاکو ئەم مرۆڤانە ناچاری تاریکی نەبن. بۆیان ببەینە بە ئومێد و ڕۆناکی."
"دەمانەوێت هاوکاری زیاتر کەس بکەین"
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەنێک لەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ کراوە منداڵەکانی بچووکن و وتی، "منداڵمان بینی کە تەمەنی سێ، چوار و پێنج ساڵە. ئەم ڕەوشە ئێمەی زۆر غەمگین کرد. إن شاء الله، بە پشتگری خێرخوازەکان ئەم ژمارەیەی سەدان کەسە دەبێتە هەزاران کەس."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ٣ بەلەمی لەناوبردووە کە گوایە مادەی هۆشبەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن هەڵگرتووە و هەشت کەسی لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.