سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر ٣ بەلەم کە گوایە دەستیان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە و ٨ کەسیان کوشت
فەرماندەیی باشووری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ٣ بەلەمی لەناوبردووە کە گوایە مادەی هۆشبەریان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن هەڵگرتووە و هەشت کەسی لەناو بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵگری ئەمریکا ئیدعای کردووە کە ٣ کەشتی کە لەلایەن گروپەکانەوە بەڕێوەدەبرێن کە وەک "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" دەستنیشانیان کردووە "بەشدارن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە" و بەدرێژایی ڕێگا ناسراوەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن دەڕۆن، بەڵام هیچ زانیارییەکیان پێشکەش نەکردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ئیدیعایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان لەسەر فەرمانی پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجام دراون و "٨ تیرۆریستی ماددە هۆشبەرفڕۆش" کوژراون.
پێنتاگۆن لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٥ کەشتی کە گومانی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر لە کەناراوەکانی کاریبی و زەریای هێمن لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن نقوم کردووە و لانیکەم ٩٥ کەسی ناو کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەندین جار ڕایگەیاندبوو، سوپای ئەمریکا "زۆر بە زوویی" هێرشی زەمینی دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە کاریبی دەستپێدەکات، ئەمەش گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا زیاتر پەرەپێدەدەن.
بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، نزیکەی ٤٨ لە سەدی گەورەساڵانی ئەمریکی دەڵێن دژی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکان کە بەلەمەکانی هەڵگری ماددە هۆشبەرەکان لە کەنارەکانی کاریبی لە نزیک ڤەنزوێلا دەکەنە ئامانج بەبێ مۆڵەتی دادگا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.