حەماس: ئیسرائیل هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە
غازی حەمەد، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستکاریی دەقی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگی کردووە و هیچ بڕگەیەکی نەماوەتەوە مەگەر ئەوەی کە پێشێلی کردبێت یان لە جێبەجێکردنیدا دەستکاریی کردبێت.
غازی حەمەد، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە نێوەندگیرەکان بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە حەماس تەنانەت یەک حاڵەتی پێشێلکاریی ڕێککەوتنی نەبووە و بە تەواوی پابەندی مادەکانی بووە.
غازی حەمەد وتیشی کە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، نیشانەی پلاندانانی پێشوەخت و وەرگرتنی بڕیارە لە ئاستی حکوومەتی ئەم رژێمەدا.
بە وتەی غازی حەمەد، ئەم پێشێلکارییانە بریتی بوون لە کوشتار، لەسێدارەدانی مەیدانی، تەقەکردن لە هاووڵاتیان، بۆردومانی ناوچە جیاجیاکان و ئەنجامدانی تیرۆری ئامانجدار.
حەمەد ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان لە "هێڵی زەرد"ـەوە تا دوورییەکی زۆر زۆر، هەندێک جار تا نزیکەی دوو کیلۆمەتر پێشێلکارییان کردووە و تێپەڕیون."
هەروەها وتی لە کاتی جێبەجێبوونی ڕێککەوتنەکەوە، حاڵەتەکانی پێشێلکاری لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٨١٣ حاڵەت، کە بە تێکڕای ڕۆژانە ٢٥ پێشێلکاری تۆمار کراوە.
غازی حەمەد جەختی کردەوە کە بزووتنەوەی حەماس ڕاپۆرتی ورد و بەڵگەداری سەبارەت بە هەموو ئەم حاڵەتانە ڕادەستی نێوەندگیرەکان و هەروەها ژووری هاوبەشی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردووە.
غازی حەمەد بە هۆشداریدان سەبارەت بە دەرەنجامەکانی بەردەوامیی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، جەختی کردەوە کە ئەم سەرپێچییە ئاشکرایانە، ڕێککەوتنەکە دەخاتە مەترسییەوە و بەرەو لەناوچوونی دەبات.
ئەو داوای جووڵەی بەپەلەی نێوەندگیرەکانی کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە رژێمی داگیرکەر لە بەردەوامیدان بە پێشێلکردنی ئاگربەست و وتیشی، "بەرپرسیارێتیی نێوەندگیرەکانە کە 'ئیسرائیل' ناچار بە پابەندبوون بە بەڵێنەکانی بکەن."
حەمەد هەروەها باسی لە پابەندنەبوونی رژێمی سەهیۆنی بە ڕێککەوتنی پێشوو سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی پێشێلکاری کرد و وتی، "سەرەڕای ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکان، رژێمی داگیرکەر بەم بەڵێنە وەفا ناکات."
ئەو بە ئاماژەکردن بە دەرەنجامە مرۆییەکانی پێشێلکردنی ئاگربەست ڕوونی کردەوە، "لە سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگەوە، نزیکەی ٤٠٠ کەس شەهید بوون کە زیاتر لە ٩٥ لەسەدیان خەڵکی مەدەنی بوون.
ئەم ڕێبەرەی حەماس جەختی کردەوە کە بەپێی مادەکانی ڕێککەوتنەکە، "ئیسرائیل" مافی نییە لە کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستدا، هێزەکانی بەرخۆدان بکاتە ئامانج.
وتیشی، "رژێمی سەهیۆنی تا ئێستا تەنانەت یەک بەڵگە یان دیکۆمێنتی باوەڕپێکراوی بۆ بانگەشە دووبارەکانی سەبارەت بە بەئامانجگرتنی هێزەکانی بەرخۆدان نەخستووەتە ڕوو."
غازی حەمەد بە ڕوونکردنەوەی ڕەهەندی نوێی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی وێرانکردنی ماڵەکان بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە و تا ئێستا ١٤٥ ماڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە بە تەواوی خاپوور کراون.
ناوبراو بە ئاماژەکردن بە بەردەوامیی کردەوە سەربازییەکانی داگیرکەر وتی، "لە سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگەوە، ٣٩٢ حاڵەتی بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی سەربازی تۆمار کراوە کە نیشاندەری بێباکیی تەواوی داگیرکەرانە بەرانبەر بە مادەکانی ڕێککەوتنەکە."
ئەم ڕێبەرەی حەماس لە درێژەدا باسی لە دۆخی دەروازەی رەفەح کرد و ڕوونی کردەوە، "دەروازەی ڕەفەح لە کاتی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە تا ئێستا داخراوە و رژێمی داگیرکەر ڕێگر بووە لە دەرچوونی نەخۆشان و حاڵەتە مرۆییەکان، کە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای پابەندییە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانە."
غازی حەمەد بە ئاماژەدان بە ڕێگریکردنی رژێمی سەهیۆنی لە هاتنەناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، وتی، "داگیرکەران هاتنەناوەوەی بەشێکی زۆری هاوکارییەکانیان بە بیانووی 'دوو بەکارهێنان' ڕاگرتووە." جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەش، کۆت و بەندی بەرفراوان لە دۆسیەی هاتنەناوەوەی هاوکارییەکان دەسەپێنرێت و لە بواری هاتنەناوەوەی سووتەمەنی و گازیشدا دواخستن و یاری کردن بە بەڵێنەکان بە ڕوونی دەبینرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کۆی ئەم کردەوانە، دەربڕی هەوڵی ڕێکخراوی رژێمی سەهیۆنییە بۆ بەردەوامیدان بە گوشار، توندکردنەوەی قەیرانی مرۆیی و بێکاریگەرکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالید مەشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوە، بە دووپاتکردنەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و هەرچەشنە سەرپەرشتییەک، داوای لە ڕۆژئاوا کرد پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانی خۆیدا بکات و پشتیوانی لە داواکاریی فەلەستینییەکان بۆ ئازادی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری بکات.
هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن دانیشتوانی سەهیۆنی بە بیانووی خەنوکە بۆ سێهەم ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
١٧ی١٢ وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەست نیشان کراوە و لە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەکان ساڵانە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.