ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
١٧ی١٢ وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەست نیشان کراوە و لە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەکان ساڵانە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.
مێژووی ڕۆژی ناودێرکردنی ئاڵای کوردستان بۆ ساڵی ١٩٤٥ و ٣٥ ڕۆژ بەر لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەگەڕێتەوە کاتێک دوایین دامودەزگای حکوومەتی پاشایەتی لە مەهاباد لابرا و لەسەر شارەوانیی مەهاباد ئاڵای کوردستان هەڵکرا، لەو کاتەوە و ١٧ی ١٢وە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە شۆڕشەکانی کورددا هەبووە.
دواتر ئاڵای کوردستان کە لەلایەن سەیدزادە فاتمە حوسێنی ژنە تێکۆشەری خەڵکی مەهاباد کە یەکەم کەس بووە بە دەستی خۆی ئاڵای کوردستانی دووریوە، لە ڕێکەوتی ٢٢ی ١ی١٩٤٦ و لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی قازی محەمەد و بە ئامادەبوونی مستەفا بارزانی بە فەرمی هەڵکرا و وەک شکۆ و هێمای نەتەوەیی بە فەرمی ناسێندرا.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان بە دەستی رژێمی شای ئێران، ئاڵای کوردستان لەلایەن قازی محەمەدەوە ڕادەستی بارزانی کرا و هەتا ئەمڕۆ لە شۆڕشەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هێما و سیمبۆلی نەتەوەی کورد پارێزراوە و بە فەرمی بە کار دەهێندرێت.
هاوكات پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی ١٩٩٩ بە بڕیارێک ئاڵای فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بڕیاری دا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێک وەكوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالید مەشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوە، بە دووپاتکردنەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و هەرچەشنە سەرپەرشتییەک، داوای لە ڕۆژئاوا کرد پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانی خۆیدا بکات و پشتیوانی لە داواکاریی فەلەستینییەکان بۆ ئازادی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری بکات.
هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن دانیشتوانی سەهیۆنی بە بیانووی خەنوکە بۆ سێهەم ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.