لە نزیکەی دوورگەی گریت بەڵەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڵەمێکی کۆچبەران کە بەرەو وڵاتی یۆنان دەچوو و هەڵگری ٣٤ کۆچبەری میسڕی بوو لە نزیکەی دوورگەی گریت نوقم بوو.
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ ڕاگەیاند، لە ئەنجامی نەقمبوونی بەڵەمەکە ١٤ میسڕی گیانیان لەدەستدا.
بەدر عبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسڕ باڵیۆزخانەی میسری لە ئەسینای ڕاسپارد کە هاوکاری پێویست پێشکەش بە ڕزگاربووانی میسڕی لە بەلەمەکەی ژێرئاوکەوتوو بکەن، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ میسڕ.
میدیای یۆنان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالید مەشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوە، بە دووپاتکردنەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و هەرچەشنە سەرپەرشتییەک، داوای لە ڕۆژئاوا کرد پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانی خۆیدا بکات و پشتیوانی لە داواکاریی فەلەستینییەکان بۆ ئازادی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری بکات.
هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن دانیشتوانی سەهیۆنی بە بیانووی خەنوکە بۆ سێهەم ڕۆژ بەردەوام بوو.
١٧ی١٢ وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەست نیشان کراوە و لە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەکان ساڵانە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.